سەردێر

عێراق.. دۆزینەوەی ئاژەڵێکی دەگمەن کە دووەمینە لە سەرتاسەری جیهاندا

خەڵک-

ئاژەڵێکی دەگمەن لە عێراق دەدۆزرێتەوە و زاناکان لە بارەیەوە دەڵێن “یەکەمینە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووەمینە لەسەر ئاستی جیهان”.

راوچییەکی عێراقی بە ناوی ناسر لەتیف، ئاژەڵێکی دەگمەنی لە ئاوی رووباری دیجلەدا راوکرد و رووداوەکەش دەنگدانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، زاناکان لە بارەیەوە دەڵێن “رووداوی لەدایکبوونی ئەم جۆرە ئاژەڵە یەکەمینە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووەمینە لەسەر ئاستی جیهان”.

ئاماژە بەوەش دەکەن “ئەم ئاژەڵە دەگمەنە لە دەرەنجامی بازدانێکی بۆماوەیی دەگمەندا لە دایکبووە”.


پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەی ئاژەڵەکە، پێشنیازی فرۆشتنی دەکرێت بەرامبەر 75 هەزار دۆلار بەڵام راوچییەکە رەتیدەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بازرگانی پێوە بکات.

ئەم هەڵوێستەی راوچییەکە کاردانەوە و دەستخۆشی زۆری چالاکوانانی ژینگە و ئاژەڵدۆستانی لێکەوتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا.


لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند “دڵنیان نین لەوەی ئاژەڵەکە بەرەڵای ناو ئاوی رووباری دیجلە بکەینەوە”.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری زاناکانی بواری ژینگەی جیهانی، رایگەیاند “ترسی ئەوەیان هەیە کەس و لایەنی دیکە راویبکات و نەپارێزرێت”.