سەردێر

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا: پێویستە پوتن کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت

خەڵك-

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، “پێویسته‌ پوتن هێزه‌كانی له‌ ئۆكراینا بكشێنێته‌وه‌ و بەو مەبەستەش گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ ئەنجام بدات له‌گەڵ زیلینسکی”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئۆڵاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “پێویسته‌ گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامبدرێت بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەم جه‌نگە یاخود سنووردارکردنی ئەم گوشتارگەیەی جەنگەکە دورستی کردووە”.

وتیشی، “ئه‌گه‌ر بتوانین گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پوتندا ئەنجامبدەین و رێکیبخەین لەنێوان پوتن و ڤڵۆدیمێر زیلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئەوا هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویست دەکەین و دەبێت رێككه‌وتنێكی بە پەلە ئه‌نجامبدرێت تاوەکو چیدیكه‌ ژیان و گیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی بێتاوان نەبنە قوربانی”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “دەکرێت ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ببێته‌ نێوەندگرێک تاوەکو رۆڵی کاریگەرتر ببینێت لە هەوڵی کۆتایی هێنان یاخود سنووردارکردنی بەم جەنگە”.

هەروەک پێشتر و لە رێکەوتی 16/6/2022، هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، ئۆلاڤ شۆڵتز و ماریۆ دراگی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بەمەبەستی خستنەرووی پاڵپشتی و هاوکارییەکانی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە،گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکرینا.