سەردێر

چین کەشتییە کاولکەرەکەی دەخاتەروو

خەڵک-

چین توانا سەربازییە دەریاییەکانی خۆی دەخاتەروو و لە نێویاندا گەورەترین کەشتی سەربازی کە توانایەکی سەرسوڕهێنەری جەنگی هەیە و بە ‘کاولکەر’ ناودەبرێت کە بە مەبەستی بەرگریکردن لە دەسەڵاتەکانی بنیاتیناوە.

لە نمایشێکی سەربازییدا، چین کەشتییەکی سەربازی سەرسووڕهێنەر نمایش دەکات و رۆژنامە جیهانییەکان دەهێنێتە دەنگە.

لەو بارەیەوە، رۆژنامەی (گلۆبەل تایمز) لە زاری شارەزایانی سەربازییەوە، کەشتییە چینییەکەی بە ‘کاولکەر” ناوبرد و رایگەیاند “کەشتیی ‘کاولکەر’ بەشێکە لە پلانی چین بە مەبەستی رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر دوورگەی تایوان کە خاوەن فەرمانڕەواییەکی سەربەخۆیە”.

لە لایەکی دیکەوە، (ئەسۆوشییەتید پرێس) رایگەیاند وەزارەتی بەرگریی ژاپۆنی ئاشکرایکردووە “کەشتییە چینییەکەیان لە دووری 200 کیلۆمەترەوە بەرەو رۆژئاوای دوورگەی ‘ڤۆکۆی’ لە ناکازاکی، بەدیکردووە”.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان