سەردێر

تورکیا و ئیمارات پەیوەندییەکانیان توندوتۆڵتر دەکەن

خەلك-

سەرۆکی تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


ئەمڕۆ شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازی لە عەبدوڵا بن زاید ئال نوهیان، وەزیری دەرەوە و هاریکاریی نێودەوڵەتی ئیمارات کرد لە تورکیا و سەرەخۆشی خۆی ئاڕآستە کردەوە لە بارەی کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید.

لەو میانەیەدا، ئەردۆغان رایگەیاند “هیوا دەخوازێت گەلی ئیمارات لە سایەی محمد بن زاید، سەرۆکی نوێی ئیماراتدا بحەسێنەوە و دەوڵەتەکەیان زیاتر بەرەو پێشبچێت”.

بە پێی ئاژانسی هەواڵگریی “وام”ی ئیماراتی، چاوپێکەوتنەکەی ئەردۆغان و عەبدوڵا بن زاید لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەدا خۆی بینییەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، تاوەکو خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولایان بکەن لە پێناو سوودی گشتیی گەلەکانیان”.

هەروەک ئاشکراشیکرد “گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی ناوچەکە کردووە و گرنگی پتەوکردنی هەوڵەکانیان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایشدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستداخستووەتەروو”.