سەردێر

ڕووسیا: ئۆکراین لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سیخوڕی دەکات

خەڵک

ئاسایشی ڕووسیا، دەڵێت؛ ئۆکراین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سیخوڕی و زانیاریدان بە مەبەستی بۆردومان و هێرشی بنکە سەربازییەکان لەو ناوچانەی لەدەستیداون بەکاردێنێت .

سەرچاوەیەک لەدەستەی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ چالاکییەکانی تۆڕێکی داخراوی گفتوگۆی هەواڵگری ئۆکراینیان لەو ناوچانە ئاشکراکردووە، کە لەلایەن کیێڤەوە لەدەستدراون و ئیستا لەژێر کۆنترۆڵی هێزە رووسییەکاندان، کە کاریان دیاریکردنی ئامانجەکانی مۆسکۆ بووە بۆ یەکە سەربازیەکانی ئۆکراین بەمەبەستی  بۆردومانکردنیان لە کۆماری دۆنیتسک.

“ئاژانسی نۆڤۆستی بڵاویکردووەتەوە؛ لە شارۆچکە بچووکەکانی وەک نۆڤایا کاخۆفکا کە لە دەستی هێزەکانی ئۆکراین نەماون، کارمەندانی هەواڵگری ئاسایشی ئۆکراین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیاری دەنێرن بۆ هێزەکانیان تا بنکەو بارەگا سەربازییەکانی رووسیا بکەنە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە، لە نێو دەستگیرکراوانی بەشداربووی ئەم گروپە دیجیتاڵییە سیخوڕیانەدا، ڤیتالی چۆبرینا، دانیشتووی نۆڤایا بوونی هەبووە، کە توانیویەتی دزە بکاتە نێو یەکێک لە گرووپەکانی تۆڕی تێلیگرامی سەر بەهێزەکانی رووسیا کە جموجووڵ و کردە سەربازییەکانییانی تێدا بڵاو دەکرایەوە.

ڤیتالی دەڵێت؛ لەسەرەتای مانگی نیسان تا 10ی ئەم مانگە،  12 جار زانیاریم لەبارەی شوێنی سەربازە ڕووسەکان و جموجووڵەکانیان داوەتە ئەو تۆرە سیخوڕییە.

ڤیتالی چۆبرینا، ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی زانیارییەکانی بەهۆی یەکە سەربازییەکانی ئۆکراینەوە ئامانجیان پێکاوە و بەهۆی ئەو زانیاریەکانی زۆرێک لە سەربازە ڕووسییەکان و “جوداخوازەکان” کوژراون .

جەختیشیکردەوە، کاری ئەندامانی گروپەکە سنوردار بووە بۆ کۆکردنەوەی هەواڵگری لەسەر جموجوڵی یەکەکانی هێزەکانی ڕووسیا و پێگەکانیان کە دواتر بە تۆپ و مووشەک بۆردومان کراون.

ئەوەشی خستەڕوو؛ نوێنەرانی یەکەی ڕاستڕەوی سەر بە گروپەکانی نیو نازی زۆرجار وەک بەرپرسی ئەم جۆرە گروپانە کاریان کردووە.

سەرچاوە: نۆڤۆستی