سەردێر

سەرۆکی حكومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کۆبووەوە

خەڵک-

سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی بارودۆخی هەرێم و  عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ بەغداد و هەرێمیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە میانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.