سەردێر

ئەردۆغان: سەرۆکی یۆنان بوونی نییە لەلام

خەڵک-
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند “ئامادەی بینینی سەرۆکی یۆنان نییە بەو پێیەی رێگر بووە لەوەی ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی لە جۆری (ئێف 16) بفرۆشێت بە وڵاتەکەم”.

ناکۆکییەکانی تورکیا و یۆنان مێژوویەکی دێرینی هەیە لەسەر کێشە سنوری و دەریای و ئاسمانییەکاندا و پێدەچێت ئاڵۆزییەکانی نێوانیان روو لە زیادبوون بکات بەو پێیەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند “کیریاکۆس مێتسۆتاکیس، سەرۆکی یۆنان هیچ بوونێکی نییە لای من”.

لەو بارەیەوە، ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی “پێشتر لەگەڵ یۆناندا رێککەوتبووین لەسەر ئەوەی هیچ وڵاتێكی دیکە نەخەینە نێو ناکۆکییەکەنمانەوە، سەرباری ئەوەش هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەو وڵاتە سەردانی ئەمریکای کرد و داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرد چەکی سەربازی بە ئێمە نەفرۆشن”.

وتیشی “لە ئێستا بەدواوە سەرۆکی یۆنان هیچ بوونێکی لەلام نەماوە و ئامەدەی بینینی نیم”.