سەردێر

“ئیسرائیل داوا لە ئەمریکا دەکات هێرش بکاتە سەر ئێران”

خەڵک-

ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر ئەمریکا تاوەکو پلانی هاوبەش ئامادە بکەن بۆ هێرش کردنە سەر ئێران ئەگەر هاتوو گفتوگۆکانی ڤییەنا بە بێ دەرئەنجام کۆتاییان هات.

رۆژنامەی (هائارتس) بڵاویکردەوە “دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل فشار دەخەنە سەر ئەمریکا تاوەکو پلانی سەربازی دابرێژێت لە پێناو هێرشکردنە سەر ئێران، ئەگەر هاتوو گفتوگۆکانی ڤییەنا بێ ئەنجام بۆتاییان پێهات یاخود لە کاتێکدا کە ئێران سەرپێچی هەر رێککەوتنێکی کرد لە داهاتوودا دەربارەی پرۆژە ناوەکییەکانی”.

بەپێی زانیاری رۆژنامە ئیسرائیلییەكە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوتووە لە واشینتۆنەوە دەربارەی ئەم باسە.

ئەمە لە کاتێكدا، بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ چیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی ئەمریکادا لە واشتنتۆن کوبووەوە.
سۆلیڤان لە تویتێکیدا رایگەیاند “لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیلدا باسمان کرد لە پاڵپشتی ئاسایشی ئیسرائل و رێگەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێراندا و هاوکاریکردنی ئۆکراین”.