سەردێر

“پوتین تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە”

خەڵک-

رۆژنامەیەکی بەناوبانگی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند “پۆتین تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە”.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی چەند زانیارییەکی وردی لەسەر تەندروستیی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئاشکراکرد و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ” پوتین دووچاری شێرپەنجەی خوێن بووە و لە پێناو چارەسەرکردنیدا نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ ئەنجامدراوە پێش ماوەیەکی کەم لە بڕیاری داگیرکردنی ئۆکراین”.

لەو بارەیەوە، رۆژنامەکە ئاشکرایکرد “یەکێک لە سەرمایەدارەکانی رووسیا کە نزیکە لە کۆشکی کرێملینەوە، لە تۆمارێکی دەنگیدا باسی لە تەندروستی پوتین کردووە و بە ‘شێت’ ناوی هێناوە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە”.

هەروەک ئەو سەرمایەدارە ئاماژەی بەوەشکردووە کە “پۆتین هۆکار بووە لە ڕوخانی ئابووری رووسیا و ئۆکراین و زۆر کەس لە ناوخۆی ڕووسیادا هیوا بە مردنی پوتین دەخوازن”.