سەردێر

مۆسکۆ: چەکی ناوەکی بەکارناهێنین

خەڵک-

ئەمڕۆ هەینی، ئەلێکسی زایتسیف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “مۆسکۆ چەکی ناوەکی بەکارناهێنێت لە ئۆکرایندا”.

وتیشی “ئەگەر رووسیا چەکی ناوەکی بەکاربهێنایە، ئەوا بەرپرسەکانی رۆژئاوا زۆر بە ئاشکرا باسیان لێوە دەکرد و تەنها وەک گومان دەرنەدەکەوت”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لە سنووری پرۆسە سەربازییەکان دەردەچێت و پەنای بۆ نابەین”.

گومانەکانی رۆژئاوا تایبەت بە بەکارهێنانی رووسیا بۆ چەکی ناوەکی سەریانهەڵدا کاتێک ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە دەستپێکی بەرپاکردنی جەنگەکەی بۆسەر ئۆکراین تەواوی هێزەکانی پەیوەست بە چەکی ناوەکی خستە ئامادەباشییەوە.

هەر لەو کاتەدا پوتین هۆکاری ئامادەکارییەکانی لەو رووەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر کاردانەوەیکی رۆژئاوا گەراندەوە کە دەیانەویت دەستوەربدەنە جەنگەکە وەک هاوکاریییەک بۆ ئۆکراین.