سەردێر

مەسک مەرجی هەیە بۆ بەکارهێنەرانی ‘چۆلەکە شینەکەی’

خەڵک-

مەسک بێزار نابێت لە تویتە سەیرەکانی کە هەر جارێک تێیدا هەواڵێکی لەناکاو دەخاتە روو و هەوادارانی تووشی شۆک دەکات، هەروەک دوایین تویتی دەربارەی ئەو کەسانەیە کە دەبێت لە بەرامبەر بەکارهێنانی تویتەردا، پارە بدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیلیۆن مەسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکیی جیهانی لە تویتێکیدا رایگەیاند “تویتەر هەمیشە بێبەرامبەر دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی بەڵام لەمەودوا پێدەچێت بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان وا نەبێت”.

ئەم راگەیاندنەی مەسک لە کاتێکدایە کە تەواو دەستی گرتووە بەسەر کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و ئامانجییەتی بەکارهێنەرانی ئەو تۆرە کۆمەڵایەتییە زیاتر بکات لە ناوخۆی ئەمریکادا”.

هەروەک لە دەستپێکی مانگی رابردووەوە، مەسک باس لەو گۆرانکارییانە دەکات کە بەنیازە ئەنجامیان بدات لە چۆلەکە شینەکەدا پاش ئەوەی توانی بیکڕێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) چەندین سەرچاوەی نزیک باس لەوە دەکەن کە “مەسک دەیەوێت کۆمپانیای تویتەر بکات بە کۆمپانیایەکی گشتگیر لە پاش سێ ساڵ لە کڕینی کۆمپانیەکە”.