دوێنی هەینی، ڤلادیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا وتی “هەموو ئەو وڵاتانەی کە وەک ئێمە باوەڕیان بە سەرکەوتنی ژیان هەیە بەسەر مردندا، پێویستە لەگەڵماندا بووەستن و پاڵپشت و یارمەتیدەرمان بن لەم دۆخەدا”.
ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی تەنها دەستپێکی تەماحکاریی رووسیا بووە و لە بارەیەوە وتی “وڵاتی دیکەش مەترسی رووبەرووبوونەوەی هەمان چارەنووسی ئێمەی هەیە و دەپرسم ئاخۆ دەبێت نۆرەی چ وڵاتێکی دیکە بێت لە پاش ئێمە تاوەکو پوتین هەوڵبدات داگیریبکات”.
لە لایەکی دیکەوە، ژەنەراڵیکی رووسی رایگەیاند “دەستبەسەرداگرتنی باشوری ئۆکراین رێگەخۆشکەرە بۆ گەیشتن بە کۆماری (ترانسنیستریا) کە دراوسێی ئۆکراینە”.