سەردێر

پوتین، هەرێمەکانی دۆندسک و لوگانسکی جیابووەوە لە ئۆکرانیای وەک دوو کۆماری نوێ دانپێدانا

خەڵک

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 21-2-2022 واژۆی لەسەر دوو مەرسوومی کۆماریی کرد سەبارەت بە دانپیدانان بە سەربەخۆیی هەردوو هەرێمی دۆندسک و لوگانسک لە ئۆکرانیا.

مەراسیمی واژۆکردنەکە لە کرێملین بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارەکانی دۆنتسک و لوگانسک و دێنیس پوشیلین و دێنیس بایسیکنیک بەڕێوەچوو.

پۆتین و پوشیلین و باسیکنیک، ڕێکەوتنی جیایان لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ڕووسیا لە لایەک و هەردوو کۆمارەکە لە لایەکی دیکە واژۆ کرد.

كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك ساڵی 2014 لە ئۆكرانیا جیابوونەتەوە و هیچ وڵاتێك تا ئێستا، جگە لە ڕووسیا دانیپێدا نەناون.

وا چاوەڕواندەکرێت ئەم هەنگاوەی پوتین کاردانەوەی ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لێبکەوێتەوە.