سەردێر

سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان؛ هەڵەی من، متمانەکردن بوو بە ئەمریکا

خەڵک

سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ئاشکرایکرد؛ هەڵاتنی لە کابوڵ لە 15ی ئاب بڕیارێکی “کتوپڕ” بوو و ئاماژەشیدا بەوەی کە هەڵەی ئەو متمانەکردن بوو بە ئەمریکا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی.

 

ئەشرەفی غەنی ڕۆژی پێنجشەممە 30-12-20212 لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بی بی سی، وتی؛ لە 15ی ئابدا کاتێک لە خەو هەستاوە “هەرگیز پێشبینی نەدەکرد” دواهەمینی رۆژی خۆی بێت لە ئەفغانستان.

 

ئەشرەف غەنی، دەڵێت؛ لەو رۆژەدا، تاڵیبان ڕازی بوون بەوەی نەچنە ناو کابوڵەوە، “بەڵام دوو کاتژمێر دواتر، دۆخەک پێچەوانەوە بووەوە”.

 

بە وتەی غەنی، “دووبەرەی جیاوازی لە ناو بزووتنەوەی تاڵیبان لە دوو ئاڕاستەی جیاوازەوە گوشاری سەر پایتەختیان توند دەکردەوە و ئەگەری وێرانکردنی شارێکی نزیکەی پێنج ملیۆن کەسی لە ئارادابوو “.

 

سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، دەڵێت؛ بەر لەوەی ڕازیبین بەوەی خۆم و هاوسەر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵات، لە کابوڵ بچینە دەرەوە، چاوەڕێی ئۆتۆمبێلێک بووین تا بمانباتە بارەگای وەزارەتی بەرگری، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە نەهات، دواتر فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی هاتە ژوورەوە و بەترس و شڵەژاوییەکی زۆرەوە وتی؛ هەموومان دەکوژرێین گەر بڕیارێک نەدەن.

 

وتیشی؛ چەند خولەکێک لەبەردەستدا بوو تا بڕیار بدەین، سەرەتا بریارمان دا بچینە شاری “خوست”، بەڵام هەواڵ هات کە ئەو شارە کەوتووەتە دەست تاڵیبان، نەمدەزانی بۆ کوێ بڕۆین، بەڵام ئەوە ڕوون بوو کە ئێمە دەبێت(ئەفغانستان) جێبهێڵین، ئەمە بەڕاستی سەرسوڕهێنەر بوو”.

 

سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان دان بەو هەڵانەدا دەنێت کە لەکاتی دەسەڵاتیدا کراون لەوانە باوەڕکردن بە ” بەردەوامی پاڵپشتی ئەمریکاو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەفغانستان، ئەو دەڵێت؛ “تاکە هەڵەی وەک سەرۆک ئەوە بوو کە متمانەم بە ئەمریکا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانی کرد”.

 

ئەوەشی وت؛” لە تووڕەیی و سەرکۆنەی ئەفغانیەکان بەرامبەری تێدەگات کاتێک بزووتنەوەی تاڵیبان بە خێرایی دەستیان بەسەر وڵاتدا گرتوو ئەم وڵاتی جێهێشت.

 

غەنی ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد لەگەڵ تاڵیبان کە زەمینەی بۆ ڕووداوەکانی 15ی ئاب خۆشکرد وتی؛

لە جیاتی ئەوەی ڕێکەوتنێک لەسەر بەرقەرارکردنی زیاتری پرۆسەی ئاشتی ئەنجام بدرێت، پرۆسەی کشانەوە بە شێوەیەک رێکخرا کە ئێمەی سڕیەوە.

 

سەرچاوە: بی بی سی