سەردێر

ئێران، كەمتر لە 2 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

تووشبوون و مردن ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا كەمتر لە 2 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 967 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 34 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ دوو‌ شەممە، 6 ملیۆن و 186 هەزار و 792 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 6 ملیۆن و 28 هەزار و 495 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 131 هەزار و 434 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.