سەردێر

ئێران، زیاتر لە 40 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 2 هەزار و 300 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 390 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 41 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ دوو شەممە، 6 ملیۆن و 173 هەزار و 369 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 6 ملیۆن و 9 هەزار و 489 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 131 هەزار و 124 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.