سەردێر

هۆڵەندا؛ کەرەنتینەی گشتی ڕاگەیاند

خەڵک

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، لە سەرتاسەری هۆڵەندا کەرەنتینەی گشتی ڕاگەیەنرا.

بە بڕیاری مارک روتی، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا و بە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن)، ماوەی بۆنەکانی سەری ساڵ دەکرێتە کەرەنتینەی گشتی.

ئەم بڕیارەی مارک روتی، لە سبەی ١٩-١٢-٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردن و تا ڕێکەوتی ١٤-١-٢٠٢٢  دەخایەنێت و داخستنی قوتابخانەکانیش تا ١٩ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

هۆڵەندا ئێستا لە قۆناغی پێنجەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدایەو بەپێی چەند بڕیارێکیش نابێت هاووڵاتیان لە بۆنەکانی کریسمس و شەوی سەری ساڵدا کۆبوونەوەیان زیاتر بێت لە ٥ کەس .