سەردێر

ژنانی ئەفغانی لە کابوڵ خۆپیشاندانیان کرد

خەڵک

لە ئەفغانستان ژنان یەکەم خۆپیشاندانیان لە سایەی یەکەم حکومەتی دوای جێهێشتنی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە ئەنجام دا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦-١٢-٢٠٢١  ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەند داواکارییەکیان خستە بەردەم حکومەتی وڵاتەکەیان.

ژنانی ئەفغانی، داوای مافەکانی (خوێندن، هەلی کار، خۆراک و خزمەتگوزاریی و بەشداریی سیاسی) ژنانیان لە حکومەتی تاڵیبان دەکرد.

هەرچەندە خۆپیشاندان لە ژیر فەرمانڕەوا باڵاکانی دەسەڵاتی حکومەتی تالیبان قەدەغەکراوە، بەڵام دەسەڵاتداران ڕێگەیان بەو ڕێپێوانە دا، ئەگەرچی خۆپیشاندانەکە، بە ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی دەمامکدار و چەک بەدەست گەمارۆ و چاودێری دەکرا.

ژنانی بەشدار، ڕایانگەیاند؛ئەگەرچی ترسیان لە دەسەڵاتدارانی نوێی وڵاتەکەیان هەیە، بەڵام بەڵام ناتوانن بۆ هەمیشە لە ترسدا بژین و دەبێت شەڕ لە دژی ترس بکەن.