سەردێر

دانیمارک، وەزیرێکی پێشووی وڵاتەکەی سزا دا

بە تۆمەتی جیاکردنەوەی هاوسەرە پەناهەندە گەنجەکان بووە لە یەکدی

خەڵک

دادگایەکی دانیمارکی وەزیری پێشووی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بەتۆمەتی لیک جیاکردنەوەی هاوسەرە گەنجە پەناهەندەکان لە یەکدی، بە کەمتر لە شەش مانگ زیندانی و مانەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا سزا دا.

دادگایەکی دانیمارک، (ئینگەر ستۆیبێرگ) وەزیری پیشووی کۆچنەرانی وڵاتەکی سزدا بەو پییەی ناوبراو پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپای پێشێلکردووە و فەرمانی کردووە بە بەرپرسان بۆ سەپاندنی یاسای جیاکردنەوەی هاوسەرە گەنجەکان لەیەکتری، هەرچەندە هەندێکیان منداڵیشیان هەبووە.

ئینگەر ستۆیبێرگ، ڕایگەیاندووە؛ بڕیارەکەی دادگا، تووشی شۆکی کردووە، لە کاتیکدا بڕیارەکەی ئەو لە ساڵی 2016دا بووە و هەوڵێک بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی “هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵی”دا.

بەپێی زانیارییەکان، پێناچێت ئینگەر ستۆیبێرگ، وەزیری پێشووی کۆچبەرانی دانیمارک سزاکەی لە زیندان بباتە سەر، لەبەرئەوەی بە کەمتر لە شەش مانگ زیندانی سزا دراوە، هەر لە ماڵەکەی خۆیدا دەمێنێتەوەو و لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیدا دەستبەسەر دەبێت.

ستۆیبێرگ کە لە نێوان ساڵانی 2015 و 2019 لە حکومەتی دانیمارکیدا خزمەتی کردووە، بە هەڵوێستە توندەکانی لەسەر کۆچ و کۆچبەران ناسراوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی پێشوو لە ساڵی 2016دا بڕیاری بەسەر 23 ژن و مێرد دا سەپاند کە لە یەکدیان جێ بکاتەوە، کە زۆربەیان خەڵکی سوریا و عێراق بوون.