سەردێر

مامۆستایەکی زانکۆ بە ماتۆڕسکیل دەچێتە سەر کارەکەی

خەڵک

لە سووریا، مامۆستایەکی زانکۆ بە ماتۆڕەکەی بەرەنگاری قەیرانی گواستنەوە دەبێتەوە و بە ماتۆڕسکیلێک دەچێتە زانکۆ و هاتووچۆی ڕۆژانەی دەکات.

بەهۆی ئەو قەیرانە بەردەوامانەی لە سووریادا هەن لە نێویاندا، قەیرانی سووتەمەنی و گواستنەوە، لە لازیقییەی سووریا، دکتۆرە رۆز حەمرا، کە مامۆستای فاکەڵتی پەروەردەیە لە زانکۆی تشرینی ئەو پارێزگایە، بە ماتۆڕ سکیل هاتووچۆی دەوام دەکات.

جیا لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکان و قەیرانی هاتووچۆ بەتایبەت، دکتۆرە رۆز حەمڕا دەڵێت؛ ماتۆڕسکیلەکارەباییەکەم هۆکارە بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی کارەکەم و کاتێکی باشم بۆ دەگەڕێتەوە، کە پێشتر نزیکەی نیو کاتژمێر لە ناو پاس و تاکسیدا چاوەڕوانی کردووە.

دەشڵێت؛ ئەم کارەم وەک خۆپارێزیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا باشترین ڕێگەیە و تێکەڵ بە کەشی قەرەباڵغی ناوپاس و تاکسی و ڕێگاوبانەکان نابمەوەلە هەمووی گرنگتر بەدوورم لە وتی وتی و قسەی شۆفێر و سەرنشینەکان.

سەرچاوە؛ سپۆتنیک