سەردێر

حکومەتی لیبیا، سۆراغی ١٠٠ ملیار دۆلار لە پارەی دزراوی وڵاتەکەی دەکات

خەڵک

حکومەتی لیبیا لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا دەکات، یارمەتیدەریان بێت بۆ گەڕاندنەوەی ملیاران دۆلاری بەتاڵانبراوی وڵاتەکەی، کە لەلایەن موعەممەر قەزافی سەرۆکی کۆچکردوی پێشوی لیبیا بە تاڵانبراوە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی بلومبێرگ، لە یاداشتێکدا بۆ دادگای فیدراڵی مانهاتن، نووسینگەی تایبەت بە ڕێکخستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی لیبیا و بەڕێوەبردنی سامانی ئەو وڵاتە؛ 100 ملیار دۆلار، کە لەلایەن قەزافی و خێزانەکەی و هاوبەشەکانی دزراوە لە ڕێگەی شەش بانکی سەرەکیەوە گوازراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هەریەکە لە (ئۆف ئەمریکا گروپ،  کۆمپانیای ئەمریکی، یو پی ئێس گروپ ئەی جی، ئێچ ئێس بی سی هۆڵدینگ، پی ئێڵ سی، کریدی سویس گروپ ئەی جی، بانکی نیۆرک ملیۆن گروپ، بانکی دۆیچ ئەی جی، جەی پی مۆرگان چەیس و هاوبەشەکانی و سیتی گروپ، دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە.

حکومەتی لیبی دەڵیت؛ بەلایەنی کەمەوە سەدان ملیار دۆلار لە سامانی خەڵک، کە قەزافی و بریکارەکانی “دزیویانە” هێشتا دیار نییە.

پارێزەرانی نووسینگەی تایبەت بە ڕێکخستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی لیبیا و بەڕێوەبردنی سامان، کە لە ساڵی 2017 بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دامەزراون بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەرمایەیانەی کە لە دەوڵەتی لیبیاوە دزراوە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەوڵەکەیان دەتوانێت ببێتە گەورەترین هەنگاو بۆ سەرمایەی نێودەوڵەتی لە مێژوودا.

بەپێی لێکۆڵینەوەی گۆڤاری “جۆن ئەفرێک”ی فەرەنسی قەزافی و خانەوادە و دارودەستەکەی ٤٠٠ ملیار دۆلاری وڵاتەکەیان بردووە و لە گەورە بانکەکانی جیهان دایان ناوە.