سەردێر

ئێران، زیاتر لە 3 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 3 هەزار و 200 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 228 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 78 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە، 6 ملیۆن و 147 هەزار و 872 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 950 هەزار و 425 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 130 هەزار و 524 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.