سەردێر

وەزیرێكی ئیسرائیلی: ئێران دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

خەڵك-
وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ئێران لەماوەی پێنج ساڵدا دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ئەفیگدۆر لیبرمان، وەزیری دارایی ئیسرائیل لە كۆنفرانسی پارەداركردنی پلانی سەربازی ئیسرائیلی تایبەت بە ئێران، ڕاگەیاند”ئیران لەماوەی پێنج ساڵدا دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئەو هەنگاوەش (بوونە خاوەنی چەكی ئەتۆمی)، كاریگەریی لەسەر وتویژەكانی ئێستای نێوان ئێران و زلهێزەكانی جیهان نییە، سەبارەت بە ڕێكەوتنێكی ئەتۆمی نوێ‌ بۆ كەمكردنەوەی توانا ئەتۆمییەكان”.

لیبرمان یەكێكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمنی بچوككراوە كە لەلایەن نقتالی بینیت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.