سەردێر

خەتیبزادە: ناتوانین پشت بە واژۆی بایدن ببەستن

خەڵك

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ناتوانن پشت بە واژۆی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نوێ ببەستن.


سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە، ھەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆكانی ئەمریكایە و گەڕانەوەشیان بۆ دانوستانەكانی ڤیەننا ھەر بۆ ئەو مەبەستەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ئەمریكا پیشانیداوە ناتوانێت پابەندی بەڵێنەكانی بێت و واژۆی سەرۆكی ئەو وڵاتە بەو شێوەیەی كە بانگەشەی بۆ دەكەن، جێی پشتبەستن و بایەخ نییە، بۆیە ئاساییە ئەگەر كۆماری ئیسلامی ئێران و تیمی دانوستانكار جەخت لە وەرگرتنی گەرەنتی پێویست بكەنەوە.

پێشتریش ئێران ڕایگەیاندبوو، بە مەرجێك دەگەڕێتەوە بۆ دانوستانەكانی ڤیەننا كە ئەمریكا گەرەنتی ئەوە بدات جارێكیتر لە ڕێككەوتنەكان ناكشێتەوە.