سەردێر

پشیلەیەك كە چوار گوێچكەی هەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە جێی سەرنج

خەڵك
میداس ناوی ئەو پشیلەیەیە كە بە چوار گوێچكەوە لەدایكبووە و بووەتە جێی سەرنجی بەكارھێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

جانیس دۆشەمەجی، خاوەنی پشیلەكە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە كرد كە مانگێك بەر لە ئێستا ھاوڕێكانی ئەم پشیلەیەیان دۆزیوەتەوە و لەو كاتەوە تا ئێستا ئەم پشیلەیەی گرتووەتەخۆی و ناوی لێناوە میداس.

دۆشەمەجی ئاماژەی بەوەشدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا میداس ناوبانگێكی باشی پەیدا كردووە، گوتیشی: “لە ماوەی ھەفتەیەكدا ژمارەی فۆڵۆوەرەكانمان ١٩ ھەزار و لە ماوەی چوار ھەفتەدا ٧٥ ھەزاری تێپەڕاند”.

دەربارەی حاڵەتەكەی میداس، پزیشكی ڤێتەرنەری، رەشاد نووری ئاسڵان رایگەیاند: “لە لێكۆڵینەوەكانمدا ھیچ حاڵەتێكی ھاوشێوەی میداسم نەبینیوە. جگە لە گوێچكەكانی ئێسكی چەناگەشی كەمێك لەدواوەیە و بەھۆی ئەوە بەردەوام زمانی دەردێنێت. بەڵام ئەمە لە كاتی خواردندا كێشەی بۆ دروست ناكات. ھەروەھا كلكیشی لە كلكی پشیلەیەكی ئاسایی كورتترە. پێموایە پێكھاتەی مێشكیشی جیاوازە چونكە زۆر بایەخ بە دەوروبەری دەدات و بەھیچ شێوەیەك حەزی لە میاواندن بە دەنگی بەرز نییە”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵۆ