سەردێر

ئەمریكا بۆ ئێران: بەرگری لەخۆمان و هاوپەیمانەكانمان دەكەین

خەڵك

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەرگری لە بەرژەوەندی و هاوپەیمانەكانی دەكات، چونكە ئێران كێشەیەكی جددییە بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەكە.


لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند: پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماتییەكانی بایدن دەكەین بۆ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە، بەڵام ئێران جگە لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی كێشەیەكی ئەمنی جددییە بۆ وڵاتانی ناوچەكە، لەبەرئەوەشە ئەمریكا بەرگری لە خۆی و هاوپەیمانەكانی دەكات.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدایە، دوێنێ وڵاتانی هاوكاری كەنداو (سعودیە، ئیمارات، قەتەڕ، بەحرەین، عوممان و كوەیت) لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا نیگەرانییەكانی خۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا كە مەبەستی ئێران لەو بەرنامەدا مەدەنی نییە و سەربازییە.