سەردێر

نەتەوە یەكگرتووەكان: ژمارەی ئاوارە لە جیهاندا 48 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك

بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان ئاشكرایدەكات، ژمارەی ئاوارەكانی جیهان 48 ملیۆنی كەسی تێپەڕاند.
سیسیلیا هیمینس بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان ڕایگەیاند: بەهۆی ئاڵۆزی و جەنگ و تێكچوونی بارودۆخی سیاسییەوە زیاتر لە 48 ملیۆن كەس ئاوارەبوون و بەشێكی زۆریشیان لە بارودۆخێكی سەختدا ژیان بەڕێدەكەن.

وتیشی: پێویستە وڵاتانی زلهێز هاوكارییەكانیان زیاد بكەن و ڕەچاوی یاسا نێودەوڵەتییەكان و مافەكانی مرۆڤ بكەن.

سیسیلیا هیمینس ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرینەی ئەو هاووڵاتیانەی جیهان كە ئاوارەبوون لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بە تایبەت ئەو وڵاتانەی بەردەوام جەنگی تێدایە.