سەردێر

ئێران، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە كەمبوونەوە كرد

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 11 هەزار و 500 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7 هەزار و 516 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 140 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ دوو شەممە، 5 ملیۆن و 868 هەزار و 360 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 439 هەزار و 982 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 125 هەزار و 363 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.