سەردێر

لەسەر سنووری بیلاڕوسیا بازرگانی بە كۆچبەرە عیراقییەكانەوە دەكرێت

خەڵك

حكومەتی پۆڵەندا بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا، ١٤ قاچاغچی دەستگیر دەكات.
ھێزەكانی پاسەوانی سنووری پۆڵندا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەسەر سنووری وڵاتەكەیان لەگەڵ بیلاڕوسیا، (١٤) قاچاغچیان دەستگیركردووە كە بازرگانیان بە كۆچبەرانی عیراقییەوە كردووە و ھەوڵیانداوە بە نایاسایی بیانپەڕێننەوە بۆ سنوورەكانی بیلاڕوسیا، كە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

ھێزەكانی پاسەوانی سنووری پۆڵندا ئاماژەی بەوەشداوە، لەناو باندەكە كەسێكی ئەڵمانيايی ھەبووە و ئەوانی تر (سوریایی و ئێرانی و ڕۆمانیایی و جۆرجیایی) بوون.