سەردێر

پنتاگۆن: لە تاقیكردنەوەی چەكێكی نوێ سەركەوتوو بووین

خەڵك

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، جۆرە چەكێكیان تاقیكردووەتەوە كە خێراییەكەی لە سەرووی خێرایی دەنگەوەیە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لەلایەن هێزی دەریایی و سوپای وڵاتەكەیەوە سێ تاقیكردنەوە سەركەوتوو لەسەر چەكێك كە خێراییەكەی لەسەروو خێرایی دەنگەوەیە ئەنجامداوە.

پنتاگۆن ڕوونیشیكردووەتەوە، تاقیكردنەوەكان لەلایەن تاقیگەی ساندیای نیشتمانیی سەر بەئاژانسی ناساوە ئەنجامدراوە و لەداهاتووشدا ئەو چەكانە لەهێرش و ئۆپراسیۆنی هێزی دەریاییدا بەكاردەهێنرێت.

جێی ئاماژەیە، ئەو چەكانەی كەخێراییان لەسەروو خێرایی دەنگەوەیە، لەتوانایاندایەوە لە یەك كاتژمێردا 6 هەزار و 200 كیلۆمەتر ببڕن.