سەردێر

دەركەوت بكوژی پەرلەمانتارەكەی بەریتانیا سەر بە داعشە

خەڵك-
عەلی حەربی تۆمەتبار بە كوشتنی دێڤید ئەمیس ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا، دان بەوەدا دەنێت كە ئەندامە لە ڕێكخراوی داعش و چەند ساڵێكە پیلانی بۆ كوشتنی ئەو

پەرلەمانتارە داناوە.

حەربی كە ئامادەی دانیشتنی دادگایی كردنەكەی بوو لە وستمنستر و تۆمەتەكانی ڕووبەڕووكرایەوە، بە وتەی جیمس كیبڵ نوێنەری داواكاریی گشتی بەریتانیا”تۆمەتبار خۆی بە ئەندامێكی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داناوە”.

حەربی كوڕی حەسەن خەیری ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی پێشووی سۆماڵە.

پۆلیسی بەریتانیا لە 15ی ئەم مانگەدا كوژرانی دێڤید ئەمیس ئەندام پەرلەمانی سەر بە حزبی پارێزگارانی فەرمانڕەوای ڕاگەیاند، كە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لەنێو كڵێسایەك بە چەقۆ هێرشكرابۆوە سەری.