سەردێر

سیسی لە یۆنانەوە پەیامێكی توند ئاڕاستەی توركیا دەكات

خەڵك

سەرۆكی میسر پابەندبوونی وڵاتەكەی و یۆنان و قوبڕ‌سی بەیەكێتی سوریاوە ڕاگەیاند و دەشڵێت، هەموو ئەو هەوڵانە ڕەتدەكەنەوە دیفاكتۆ بەسەر ئەو وڵاتەدا پسەپێنێت.
عەبدولفەتاح سیسی سیسی ئەمڕ‌ۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2021 لەمیانی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بەهاوڕ‌ێیەتی لەگەڵ نیكۆس ئەناستاسیادیس سەرۆكی قوبڕس و كیریاكوس میتسوتاكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند، ڕێككەوتنێك هەیە لەنێوان هەریەك لە میسر و یۆنان و قوبڕس سەبارەت بە پابەندبوون بە یەكێتی و خاكی سوریا و ڕەتكردنەوەی هەوڵی هەندێك لەهێزە هەرێمایەتییەكان بۆ سەپاندنی دیفاكتۆ لەو وڵاتە.

سیسی جەختیشی كردەوە، سەرۆكایەتی ئەو سێ وڵاتە هەر هەوڵێك ڕەتدەكەنەوە كە لەلایەن هێزی هەرێمایەتییەوە دەدرێت بۆ گۆڕ‌ینی دیمۆگرافی هەندێك ناوچە لە وڵاتی سوریا (مەبەست لێی هەوڵی لەشكركێشییەكانی ئەمدواییەی توركیایە بۆ ناو خاكی سوریا).