سەردێر

“30 كەس لە سەر سنووری سوریا لەلایەن ھێزەكانی توركیاوە كوژراون”

خەڵك

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: لەمساڵدا ٣٠ كەس لە سەر سنووری سوریا لەلایەن ھێزەكانی توركیاوە كوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای سەرھەڵدانی قەیرانەكان لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا ٤٨٩ كەس لەسەر سنووری سوریا و توركیا لەلایەن ھێزەكانی توركیاوە كوژراون، لە نێو كوژراوەكانیشدا ٤٥ ژن و ٩٠ منداڵ ھەیە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ٣٠ كەسی كوژراون كە ژن و منداڵیان تێدایە.