سەردێر

ئێران، مردن بە كۆرۆنا 123 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 12 هەزار و 200 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 298 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 194 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ چوار شەممە، 5 ملیۆن و 742 هەزار و 83 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 264هەزار و 775 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 123 هەزار و 275 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.