سەردێر

ئێران: ئیسرائیل تەقینەوەكەی ناو بنكەی ئەتۆمی كەرەجی ئەنجامداوە

خەڵك

ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختدەكاتەوە كە ئیسرائیل لە پشتی ڕووداوی تەقینەوەكەی ناو بنكەی ئەتۆمی كەرەج بووە.
محەمەد ئیسلامی سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەكەی ناو بنكەی ئەتۆمی كەرەج، كامێراكانی چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم زیانیان پێگەیشتووە.

وتیشی، ئیسرائیل لە پشتی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەوە بووە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش، لە وردەكاری ھێرشەكە ئاگادار كراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، سەرەتای تەمووزی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە بنكەی ئەتۆمی كەرەج ڕوویدا و دواتر ئاژانسی ھەواڵی (مێھر) لە زاری لێپرسراوانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، ھێرشەكە سەركەوتوو نەبووە و زیانێكی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام میدیاكانی ئیسرائیل پێچەوانەی لێدوانی لێپرسراوانی ئێران ڕایانگەیاند، تەقینەوەكە زیانی زۆری بە بنكە ئەتۆمییەكە گەیاندووە.