سەردێر

ئەردۆغان دەچێتە ڕوسیا و لەگەڵ پوتن كۆدەبێتەوە

خەڵك

ڤلادیمیر پوتن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕوسیا كۆدەبنەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆشكی كرملین، پرسی سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەكان تاووتوێدەكرێن.
كۆشكی كرملین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە 29/9/2021 ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە شاری سوچی كۆببنەوە و پرسە نێودەڵەتییەكان تاووتوێدەكەن و هەماهەنگی نێوان ڕوسیا و توركیا دەخرێتە بەر باس، هەروەها گفتوگۆی ورد لەسەر كێشە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا دەكرێت؛ لەوانە بارودۆخی سوریا، لیبیا، ئەفغانستان و باشووری قەوقاز.

هاوكات، فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیاش ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتن سبەینێ‌ چوارشەممە سەردانی ڕوسیا دەكات.

ئەمەش لە لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوسیا لە ئیدلب هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا چڕتر كردوونەتەوە.