سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 231 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 231 ملیۆن و120 هەزار و 83 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 231 ملیۆن و120 هەزار و 83 حاڵەت ، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 736 هەزار و492 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 207 ملیۆن و 826 هەزار و 357 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 417 هەزار و 209 كەس و 699 هەزار و 878 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2017 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.