سەردێر

واشنتۆن سیستمی مووشەكی پاتریۆت لە سعودیە دەكشێنێتەوە

خەڵك

ئەمریكا بەشێك لە سیستمی بەرگری موشەكی پاتریۆت لە سعودیە دەكشێنێتەوە.
ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس ئاشكرایكرد، سەرەڕای بەردەوامبوونی ھێرشی حوسییەكانی یەمەن، ئەمریكا ژمارەیەك لە سیستمی بەرگری پێشكەوتووی مووشەكی پاتریۆت لە سعودیە كشاندووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری سعودیەش زانیارییەكانی پشتڕاستكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، پڕۆسەی كشانەوەكە بە ھەماھەنگی بووە لەگەڵ حكومەتی ڕیاز، جەختیشیكردووەتەوە لەسەر توانای سوپای سعودیە بۆ بەرگریكردن لە ئاسمانی وڵاتەكەی.

هاوكات، جۆن كێربی وتەبێژی پنتاگۆن جەختی لەسەر پابەندبوونی واشنتۆن بۆ ھاوپەیمانەكانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كردەوە.