سەردێر

دوایین ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 218 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە كە ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە لەلایەن زانكۆی (جۆنز هۆبكنز)ی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 222 ملیۆن و 564 هەزار كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدا گەیشتنە 4 ملیۆن و 596 هەزار كەس.
ئامارەكان ئاماژە بە دابەشكردنی 5 ملیار و 564 ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆناش دەكەن لە جیهاندا.
لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پاشان هندستان و بەرازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و توركیا و بەریتانیا و ئەرجەنتین و ئیتاڵیا ناوییان لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، تۆماركراوە.