سەردێر

ئەندامێكی كۆمارییەكان: ئەمریكا ناچاردەبێت بگەڕێتەوە ئەفغانستان

خەڵك

ئەندامێكی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند، لە داهاتوودا وڵاتەكەی ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان، هەر وەك چۆن لە عیراقیش ئەو كارەی كرد.
لیندسی گراهام ئەندامی پارتی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕایگەیاند، تاڵیبان هیچ نەگۆڕاوە و ناتوانێت خۆی لە گەڵ جیهانی سەردەمدا بگونجێنێت، بۆیە ئەمریكا ناچار دەبێت بۆ ڕێگری لە مەترسییەكانی ئەو بزووتنەوەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا باسی لەوەشكردووە، هەروەك چۆن دوای سەرهەڵدانی داعش لە عیراق ئەمریكا ناچار بوو بگەڕێتەوە و پێنج هەزار سەرباز لەو وڵاتەدا جێگیر بكات، هەر بەو جۆرەش پێویست دەكاتەوە سەربازەكانی بۆ ئەفغانستان ڕەوانەی ئەفغانستان بكاتەوە.

لیندسی گراهام لەو بڕوایەشدایە بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستانی و تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتیەكانیان لە داهاتوودا، تاڵیبان لاواز دەبێت و ئەمەش دەبێتە دەرفەتێك بۆ داعش بۆ هێرشكردنەسەر ئەو بزووتنەوەیە و بەمەش جارێكی تر ئەفغانستان دەبێتە پەناگەیەك بۆ گرووپە توندڕەوەكان.