سەردێر

ئەڵمانیا داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ڤیەننا دەكات

خەڵك

ئەڵمانیا داوای دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ڤیەننا بۆ زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەكات.
ھایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەكەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان لە ھەموو بوارەكاندا نیشاندا و داواشیكرد، ھەرچی زووتر دانوستانەكانی ڤیەننا دەستپێبكاتەوە.

لای خۆشیەوە، حسێن ئەمیر ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بنەمای دانوستانەكانی ڤیەننا مایەی قبوڵكردنە و بەردەوام دەبێت، بەڵام دانوستانێكیان قبوڵە كە ببێتە ھۆی لابردنی گەمارۆكان و مافەكانی گەلی ئێران دابین بكات.

بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەمریكا بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندكردنەوەی ئێران بە ڕێككەوتننامەكە، تائێستا شەش گەڕی دانوستانەكانی ڤیەننا بەڕێوەچووە.