سەردێر

بایدن: لێكدانەوەكانمان لەبارەی ئەفغانستانەوە هەڵەبوون

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، “ئەوەی كە واماندەزانی دوای كشانەوەی هێزەكان حكومەتی ئەفغانستان دەتوانێت بەرگە بگرێت، دەركەوت كە لێكدانەوەكانمان ورد نەبوون”.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دوای كشانەوەی دوایین سەربازی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان ئەمڕۆ 31/8/2021 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە مانگی نیسان بڕیاری ئەوەی داوە كە لە كۆتایی مانگی ئاب هێزەكانیان لە ئەفغانستان بكشێننەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كە بۆ ماوەی دوو دەیە ڕاهێنان و هاوكاریی 350 هەزار سەربازی ئەفغانستانیان كردووە.

جۆ بایدن لە بەشێكی تری وتارەیەكەیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی 100 هەزار هاووڵاتیی ئەفغانستانیان لەو وڵاتە گواستووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هێرشەكانی داعشی خۆراسان بۆ سەر فڕۆكەخانەی كابوڵ، ئەو بۆچوونە دروستبوو كە دەبوو هێزەكانی ئەمریكا زووتر دەستیان بە كشانەوە بكردایە، بەڵام بایدن ڕەتی دەكاتەوە كە ئەو كارە ڕاست بێت و دەڵێت، شێوازەی كشانەوەكەیان لەو كاتەدا گونجاو بووە.