سەردێر

بایدن ھۆشداریی دەدات

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا ھۆشداریی دەدات لە ئەگەری ڕوودانی پەلامارێكی تری تیرۆریستی لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی كابوڵ.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ڕاوێژكارانی سەربازیی و ئەمنیی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، دۆخەكە لە ئەفغانستان زۆر مەترسیدارە و فەرماندەكان پێیان ڕاگەیاندووە ئەگەری پەلامارێكی تری تیرۆریستی ھەیە لە فڕۆكەخانەی كابوڵ لە ماوەی 24 بۆ 36 كاتژمێری داھاتوودا.

جۆ بایدن وتیشی: ئەو ھێرشەی واشنتۆن كردوویەتی سەر تیرۆریستان و كوژرانی 2 داعشی لێكەوتەوە، كۆتا ھێرشیان نابێت.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو، دوو تەقینەوە دەوروبەری فڕۆكەخانەی كابوڵی ھەژاند و زیاتر لە 100 كەس كوژران كە 13 یان ئەمریكی بوون، گرووپی خۆراسانی سەر بە داعشیش بەرپرسیاریەتیان لەو پەلامارە ڕاگەیاند.