سەردێر

لوید ئۆستن: 4500 سەربازمان ڕەوانەی فڕۆكەخانەی كابوڵ كردووە

خەڵك
وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: 4500 سەربازمان ڕەوانەی فڕۆكەخانەی كابوڵ كردووە.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان ڕایگەیاند: بەردەوام لەپەیوەندیدان لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان و واشنتۆنیش پابەندبوونێكی ئاكاریی هەیە لەبەرامبەر یارمەتیدانی ئەو ئەفغانیانەی هاوكاریان بوون.

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا: 4 هەزار و 500 سەربازیان ڕەوانەی كابۆل كردووە و بە فەرمانێكی جۆ بایدنی سەرۆكی وڵاتەكەشیان سەرپشك كراون تا 6 هەزار سەرباز ڕەوانەی ئەو وڵاتە بكەن.

لوید ئۆستن وتیشی: وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لەگواستنەوەی ئەفغانییە هاوكارەكانیان.

لایخۆیەوە، مارك میڵی سەرۆك ئەركانی سوپای ئەمریكا لەهەمان كۆنگرەدا ڕایگەیاند: ئەركی سەربازەكانیان لە كابوڵ پاراستنی ئاسایشە و جەختی لەوەشكردەوە: هێشتا دۆخی ئەفغانستان مەترسیدارە.