سەردێر

ئاژانسێكی فەرمى: ئەمریكا نەوتی سوریا دەدزێت و دەیباتە باكووری عیراق

خەڵك-
ئاژانسی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، كاروانێكی ئەمریكایی لەڕێی خاڵی سنوری نایاسایی وەلیدەوە، نەوتی لە خاكی سوریاوە بردۆتە باكووری عیراق.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (سانا)ی فەرمی سوریا لە زاری سەرچاوە خۆجێییەكان لە ڕیفی یەعربیەی سەر بە ڕیفی حەسەكە لە باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە، بڵاویكردەوە”كاروانێكی سەر بە هێزەكانی ئەمریكا كە لە 25 تەنكەر پێكهاتوو، نەوتی دزراویی لە ناوچەی جزیرە و لەڕێی خاڵی سنوری نایاسایی وەلیدەوە بەرەو نێو خاكی عیراق بردووە”.

بە وتەی سەرچاوەكان وەك ئاژانسەكە باسی دەكات”ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل كە چەكی جۆراوجۆریان لەسەر بووە و سەر بە میلیشیاكانی ناوچەكەن، لەگەڵ كاروانەكەدا بوون و پارێزگارییان لێكردووە”.