سەردێر

ئەمریكا.. فاوچی ھۆشداری لە دووبارە زیادبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا دەدات

خەڵك

بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان ھۆشداری دەدات لە دووبارە زیادبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە ئەمریكا و بایدنیش داوا لە ئەمریكییەكان دەكات ڤاكسین بەكاربھێنن.


ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان ڕایگەیاندووە، پێشبینی ناكەن جارێكی تر لە ئەمریكا كەرەنتین ڕابگەیەنرێت بەھۆی كۆرۆنای دەلتاوە، چونكە پێی وایە ژمارەیەكی باش لە ئەمریكییەكان ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەڵام ھۆشداریداوە لە زیادبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیدا ئەگەر ژمارەی ئەو كەسانەی ڤاكسین بەكاردەھێنن زیاتر نەبێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاش داوایكردووە ئەمریكییەكان پەلە بكەن لە بەكارھێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و ڕایگەیاندووە، تا زانیاری زیاتریان سەبارەت بە كۆرۆنای دەلتا دەست دەكەوێت زیاتر نیگەران دەبن، بۆیە پێویستە ھەر كەسێك دەیەوێت لەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا ڕزگاری ببێت، بەپەلە ڤاكسین بەكاربھێنێت.