سەردێر

تاران: دەستمان لە تەقاندنەوەی كەشتییەكەی ئیسرائیلدا نییە

خەڵك

ئێران ڕەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە تەقاندنەوەی كەشتییەكەی ئیسرائیلەوە ھەبێت و تەلئەبیبیش ھەڕەشە لە تاران دەكات.


سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تۆمەتەكانی ئیسرائیل لەبارەی تەقاندنەوەی كەشتییەكەیان لە كەناراوەكانی عومان درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە، داواشی كرد تەلئەبیب خۆی بەدوور بگرێت لە بردنی دۆسییەكە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لای خۆشیەوە نافتالی بێنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە ھەمان زمان و ڕێگا وەڵامی ئێران دەدەنەوە و لەبەرامبەر تەقاندنەوەی كەشتییەكەیاندا بێدەنگ نابن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئیسرائیل ئێران بە بەرپرسیاری ھێرشكردنە سەر كەشتییەكەی دادنێت كە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە كەناراوەكانی عومان ڕوویدا، پیشتر چەند میدیایەكی ئێرانی ڕایانگەیاندبوو، ھێرشەكە وەڵامێك بووە بۆ ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆكەخانەی زەبتە لە سوریا.