سەردێر

ئەمریكا: ڕێگە نادەين تاران چەكی ئەتۆمی بە دەستبھێنێت

خەڵك

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە نادەن تاران چەكی ئەتۆمی بە دەستبھێنێت.


ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی سەردانێكدا بۆ كوەیت ڕایگەیاند، پابەندن بە پڕۆسەی دیپلۆماتی و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر ئێران دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئەوا تۆپ لە گۆڕەپانی ئەوانە و پێویستە كۆمەڵێك بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەن.

ئەنتۆنی بلینكن جەختیشیكردەوە، ئەمریكا سوورە لەسەر ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.