سەردێر

نوێترین ئاماری تووشبوون و مردن لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

 

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 196 ملیۆن و 700 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 196 ملیۆن و نزیكەی 713 هەزار كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدا گەیشتنە 4 ملیۆن و نزیكەی 204 هەزار كەس، ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و .چاكبوونەتەوە گەیشتنە 178 ملیۆن و نزیكەی 125 هەزار كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پاشان هندستان و بەرازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و توركیا و بەریتانیا و ئەرجەنتین و ئیتاڵیا ناوییان لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، تۆماركراوە.