سەردێر

دوایین ئاماری تایبەت بە تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 195 ملیۆن و 390 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 195 ملیۆن نزیكەی 397 هەزار كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدا گەیشتنە 4 ملیۆن و نزیكەی 184 هەزار كەس، ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و .چاكبوونەتەوە گەیشتنە 177 ملیۆن و نزیكەی 228 هەزار كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پاشان هندستان و بەرازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و توركیا و بەریتانیا و ئەرجەنتین و ئیتاڵیا ناوییان لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، تۆماركراوە.